28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2018
ریاز ــ AA
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری كرد.
ئاژانسی هەواڵیی سعوودیە بڵاوی كردەوە كە لە كۆبوونەوەیەكەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ دوایین پێشهاتەكانی رەوشی لوبنان تاتوێ كراوە.
بە پێی ئاژانسەكە هەر یەك لە وەزیری ناوخۆی سعوودیە، عەبدولعەزیز بن سعوود بن نایف و وەزیری دەرەوە، عادل جوبەیر و باڵیۆزی سعوودیە لە لوبنان، وەلید بن محەمەد یەعقووب و باڵیۆزی لوبنان لە سعوودیە، فەوزی كەبارە لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكوزەیرانی لوبنان، سەعد حەریری لەسەر بانگهێشتی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود بەسەردانێك گەیشتە شاری ریاز.
چاوەڕوان دەكرێت هەر لە میانی سەردانەكەی بۆ ریاز، سەعد حەریری لەگەڵ جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز كۆببێتەوە.