Dildar Baykan
31 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2020
واشنتۆن – AA
به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له فرۆشتنی چه‌ك به ئیمارات به بەهای ٢٣ ملیار دۆلار، دۆسیه‌یه‌ك له‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كرایه‌وه.
سه‌نته‌ری كاروباری سیاسیی نیویۆرك كه له ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ری سیاسیی سه‌ربه‌خۆ پێك دێت له دادگای فیدراڵی له واشنتۆن دی سی به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له فرۆشتنی چه‌ك به ئیمارات، به بەهای ٢٣ ملیار دۆلار دۆسیه‌کیان له‌سه‌ر مایك پۆمپیۆ كرده‌وه.
له دۆسیه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، مایک پۆمپیۆ كه ده‌سه‌ڵاتی فرۆشتنی چه‌كی هه‌یه به وڵاتانی دیكه به‌بێ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی پێویست و به‌په‌له ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌ك به ئیمارات.
له دۆسیه‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به ئیمارات یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانی پێشێلكردووه، تیایدا هاتووه "به‌ر له ره‌زامه‌ندی نیشاندان له‌سه‌ر فرۆشتنه‌كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی زیاتر بكرێت".
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌م دوو پڕۆژه‌بڕیاری ره‌تكرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35 و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری ve MQ-9B Reaper به ئیمارات پێشكه‌شی كرابوون.