Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
نیویۆرك – AA
سبەی پێنجشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پێكدادانه‌كان له باشووری رۆژئاوای سووریا كۆده‌بێته‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی سوید له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه بۆ مانگی تەمووز سه‌رۆكایەتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای سوید و كوێت به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پێكدادانه‌كان له باشووری رۆژئاوای سووریا و خراپتربوونی ره‌وشی مرۆیی له‌و ناوچانه سبەی پێنجشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆده‌بێته‌وه.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه لایه‌نه‌كان له سووریا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له پاراستنی هاووڵاتییان و ژێرخانی مەدەنی له سووریا و داوایشی كردووه هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گژری و توندوتیژییه‌كان.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زوو زوو نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌وه‌ی به هۆی پێكدادانه‌كانی باشووری رۆژئاوای سووریا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ٧٥٠ هه‌زار كه‌س هه‌یه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە به هۆی چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ده‌ورووبه‌ری ده‌رعا كه یه‌كێكه له ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له باشووری سووریا لە نێوان٢٧٠ بۆ ٣٣٠ هه‌زار كه‌س ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بووه بۆ ناوچه هاوسنوورییهكان له‌گه‌ڵ ئوردن و داوای له ئوردنیش كردووه ده‌روازه سنوورییه‌كانی به‌ڕوویاندا بكاته‌وه.