Mohammed Baqi Hussein
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2016
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ كینس رۆس رایگەیاند: "ستراتیژی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سووریا ناجێگیره. ستراتیژی سه‌ربازیی ئه‌مریكا به‌ته‌واوی له‌دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش چڕ بۆته‌وه به‌ڵام رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا، له داعش زیاتر خه‌ڵكی سڤیلی كوشتووه".
رۆس له ئه‌تڵه‌نتیك كۆنسیڵ كه دامه‌زراوه‌یه‌كی هزرییه له واشنتۆن، له ژێر ناونیشانی "ئه‌و ئازاره‌ی خه‌ڵكی سڤیل به‌هۆی ململانێكانی عه‌ره‌به‌وه چه‌شتوویانه" گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا ملیۆنان سوری به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه ناچار بوون وڵاته‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن و گوتی: "ئه‌مه جه‌نگێكی ئاسایی نییه. سه‌رباز له‌گه‌ڵ سه‌رباز شه‌ڕناكات. سوپای ئه‌سه‌د، خه‌ڵكی سڤیل و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كاته ئامانج و هیچ زینده‌وه‌رێك له سووریا، ژیانی پارێزراو نییه".
رۆس رایگه‌یاند حكوومه‌تی ئۆباما به‌پێی پێویست فشاری له رووسیا نه‌كردووه بۆ به‌كارهێنانی هێزی خۆی له‌سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د و له‌وباره‌وه گوتی: "وه‌زیری ده‌ره‌وه جۆن كیری به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووسیا ناكات كه هاوبه‌شی دڕنده‌ییه‌كانی ئه‌سه‌د بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ستراتیژی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سووریا ناجێگیره و گوتی: "ستراتیژی سه‌ربازیی ئه‌مریكا به‌ته‌واوی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش چڕ بۆته‌وه به‌ڵام رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا، له داعش زیاتر خه‌ڵكی سڤیلی كوشتووه. ئۆپۆزسیۆن هیچ پێكهاته‌یه‌كی نێو رژێم قبووڵ ناكات كه خێزان و كه‌سوكاریان ده‌كوژن".
كینس رۆس هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌مریكا به‌ڵێنی وه‌رگرتنی 10 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریی داوه له ساڵی 2016دا به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها نزیكه‌ی دوو هه‌زاری وه‌رگرتووه.