Cemal Sargati
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعش و دەست بەسەرداگرتنی چەند شارێکی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی نیشتەجێی ئەو شارانە ئاوارەی ناوچەکان هەرێمى کوردستان بوون. لەدوای کۆنترۆڵکردنەوەی بەشێکی زۆر لەو ناوچانەی کەوتبوونە ژێر دەستی چەکدارانی داعش لە ئێستادا ئاوارەکان سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان.
چیرۆکی ژیانی پڕ نەهامەتی ئەو خێزانانە بەجۆرێک کاریگەرن کە کەم کەس هەیە بە بیستنیان تووشی خەمگینی نەبێت.
هاووڵاتی محەمەد ئەحمەد کە خەڵکی پاریزگاى ئەنبارە ماوەى دوو ساڵە بەهۆى شەڕى داعشەوە ئاوارەی ناحیەى خورماڵ بووە و لەوێ گیرساونەتەوە، لە ئێستادا بەهۆى ئازادکردنى ناوچەکەیان لەلایەن هێزەکانى عێراق ئامادەکاریان کردووە بۆ گەرانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
خانەوادەی محەمەد ئەحمەد دڵخۆشن بەوەى کە دەگەرێنەوە ناوچە ئازادکراوەکانیان، هیوایان خواست سەرجەم ئاوارەکانى بگەڕێنەوە ناوچەکانى خۆیان.
محەمەد ئەحمەد بەچاوى پڕگریانەوە گوتی: "دوو کوڕم لەماڵەکەمان لە ئەنبار شەهید بوون".
لەکاتى بارکردنى پێداویستیەکانى ماڵەوەیان، محەمەد ئەحمەد بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ماوەی دوو ساڵە بەهۆى شەڕى داعشەوە هاتووینەتە ناحیەى خورماڵ و لێرە نیشتەجێ بووین، ئەو کاتەی ماڵ و حاڵی خۆمان بەجێهێشت زۆر دڵتەنگ بووین بەڵام کە هاتینە ئەم ناحییە و رێزگرتنى خەڵکی ئێرە ئێمەى زۆر دڵخۆش کرد، لەلایەک دڵخۆشم بەوەی کە دەگەڕێینەوە شوێنى خۆمان، لەلایەکیشەوە دڵتەنگم بەوەی ئەم کەسە باشانە جێ دەهێڵین.
محەمەد سوپاسى خەڵکى ناحییەى خورماڵى کرد گوتى: "گەلى کورد لەم شەڕەدا گەروەرى خۆیان نواند بەوەى ژمارەیەکی زۆر ئاوارەیان داڵدە دا، سوپاسى خەڵکى ناحییەى خورماڵ دەکەم کە هاوکارى ئێمەیان کرد".
محەمەد گوتیشى: "دەگەڕێینەوە زێدی خۆمان، ئەو شوێنەى کە دوو کوڕم تێیدا شەهید کرا، زۆر بیرى کوڕەکانم دەکەم، داعش بە دڕاندانە ترین شێوە ئەو دوو کوڕەى منیان شەهید کردن، بەس لەبەر ئەوەى پۆلیس بوون شەهیدیان کردن.
فاتمە عەلى خێزانى محەمەد ئەحمەد بە چاوى پر فرمێسکەوە بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى:"دەگەڕێنەوە ماڵە پریادگارییەکەمان، ئەو ماڵەى کە دوو کوڕم تێدا شەهید کرا، بەڵام دڵخۆشم بەوەی دەگەڕێنەوە زێدی خۆمان".
فاتمە گوتیشى: "بەڕاستى خەڵکى ناحییەى خورماڵ زۆر کەسانى باشن چونکە زۆر هاوکارى ئێمەیان کرد، زۆر سوپاسیان دەکەین".
خێزانى محەمەد هیواشى خواست کە سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانى خۆیان.