Mehmet Arif Altunkaynak,123
26 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2018
ماردین - AA
ژمارەیەک ته‌قینه‌وه‌ی یەک به‌دوای یه‌ك له بینایه‌كی شارۆچكه‌ی قامیشلو سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه رۆژهەڵاتی سووریا روویاندا.
ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وانه له شارۆچكه‌ی نسێبین سه‌ر به پارێزگای ماردین بیسترا كه ئه‌و بینایه ١٥٠ كیلۆمه‌تر له سنووره‌وه دووره و ئه‌و دوكه‌ڵه‌ی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كان به‌رزبووه‌وه له نسێبین ده‌بینرا.
فیتوی ئه‌و ژماره زۆره ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه‌ی کە ده‌چوونه شوێنی رووداوه‌كه له شارۆچکەی نسێبین ده‌بیسترا.
له بانگه‌وازێكدا به زمانی كوردی له قامیشلو داوا كرا خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ته‌قینه‌وه‌كان له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، یه‌په‌گه روویداوه.