Mohammed Baqi Hussein
09 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2016
كوژرانی عه‌مید جه‌واد دووربین كه سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێرانە، له ناوچه‌ی خان تومان-ـی حه‌له‌ب راگه‌یه‌ندرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له مێدیا جیهانی و ناوخۆییه‌كانی ئێران‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، رۆژی هه‌ینی، 14 سه‌ربازی ئێرانی كه عه‌مید جه‌واد دوربینیشیان تێدابووه، له ناوچه‌ی خان تومانی سه‌ربه حه‌له‌ب له سووریا كوژراون.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان دوو سه‌ربازی پله‌داری دیكه‌ی سوپا به‌ناوه‌كانی ره‌حیم قابیلی و محه‌مه‌د بڵباسی-ش له‌نێو كوژراوه‌كانی ناوچه‌ی خانتومان دا بوون.
ناوی ئەو کوژراوانهیە كه له مێدیاكانی ئێران‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن،
عه‌لی جه‌مشیدی، ره‌زا حاجی زاده، سه‌ید حه‌سه‌ن رهجایفهر، سه‌ید ره‌زا تاهیر، سه‌ید جه‌واد ئه‌سه‌دی، سه‌ید كه‌مالی، محه‌مه‌د دادمیهر، عه‌لی ره‌زا به‌ربه‌ری، عه‌لی عابیدینی، حوسه‌ین موشتاقی، حه‌بیبوڵا قه‌نبه‌ری.
رۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی خان تومان سه‌ربه شاری حه‌له‌ب له باكووری سووریا، پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای پاسداران و سوپای فه‌تح روویدا. دوای پێكدادانه‌كه سوپای پاسداران له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، 13 سه‌ربازیان گیانی له‌ده‌ستداوه و 21ی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ندێك له ماڵپه‌ڕه هه‌واڵییه‌كانی ئێرانیش رایانگه‌یاندبوو، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئێرانییانه‌ی له پێكدادانهكهدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، 20 بۆ 50 سه‌رباز ده‌بن.