Ramal Abdullah Mahmood
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
ئیدلب - AA
هه‌شته‌مین كاروانی مەدەنی و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراوه‌وه گه‌یشته پارێزگای حه‌ما.
په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن کە له ئاكامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی رووسیا گرێنتیدهریان بووه راگواستنی خه‌ڵك له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی عەربین، زه‌مه‌لكا و عه‌ین ترما سەر بە غوته‌ی رۆژهه‌ڵات باشووری سووریا به‌رده‌وامه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاروانی هه‌شته‌م كه له ٨٠ پاس پێكهاتبوو و پێنج هه‌زار و ٢٨٢ نه‌خۆش و بریندار و چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی له‌خۆ ده‌گرت له به‌شی ناوه‌ڕاسته‌وه، گه‌یشتنه حه‌ما.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه ره‌وانه‌ی بنكه‌كانی په‌نادانی كاتی له گونده‌واره‌كانی رۆژئاوای حه‌له‌ب و ئیدلب بكرێن كه ده‌كه‌ونه ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام به هۆی پڕبوونی ئه‌و بنكانه هاووڵاتییانی مەدەنی ده‌بردرێنه مزگه‌وت و قوتابخانه‌كان.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه له غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه راگوێزراون گه‌یشتووەته ٣٠ هه‌زار كه‌س.