Ahmet Karaahmet
20 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2021
ئیدلب - AA
لە ئاکامی پەلامارێکی رژێمی ئەسەد بۆسەر بازاڕێک لە شاری ئه‌ریحا سەربه پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، ١٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران و ٣٥ی دیكه‌ش برینداربوون.
هێزەکانی رژێم کە پێكهاتووه له سوپای رژێمی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکانی پشتیوانی ئێران، تۆپبارانی بازاڕێكیان كرد لە شاری ئەریحا گونده‌واری باشووری پارێزگای ئیدلب.
بەپێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سەرچاوەکانی نەخۆشخانەی شاره‌کە ده‌ستی كه‌وتووه، به‌گوێره‌ی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و په‌لاماره‌دا، ١٠ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و ٣٥ی دیكه‌ش برینداربوون.
نیگه‌رانی هه‌یه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژمارەی کوژراو و بریندارانی په‌لاماره‌كه.
په‌لاماره‌كه له كاتێكدا ئەنجامدراوە كه خولی شەشەمی کۆبوونەوەکانی لیژنه‌ی دەستووری سووریا لە نووسینگەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.