Dildar Baykan
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
سەرۆکی کەمینەی دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا، کوچ شومەر لە دوای رووداوەکانی دوێنی ھەڵکوتانە سەر کۆنگرێس، داوای لەسەرکارلادانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ-ی کرد.
کاردانەوەکانی ھەڵکوتانی لایەنگرانی ترەمپ بۆسەر کۆنگریسی ئەمریکا بەردەوامە.
کوچ شومەر لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، "ئەوەی دوێنێ لە کۆنگریسی ئەمریکا روویدا، لەلایەن ترەمپەوە ھاندراون و راپەڕینێکە لە دژی ئەمریکا کراوە. ئیتر پێویستە ترەمپ، یەک رۆژی دیکە لە ئەرکەکەی نەمێنێت".
کوچ شومەر، ئاماژەی بە ماددەی ٢٥ی دەستووری ئەمریکا کرد کە پێشنیازی ئەوە دەکات لە ئەگەری بەڕێوەنەبردنی سەرۆک بۆ ئەرکەکانی ئەوە جێگری سەرۆک شوێنی دەگرێتەوە و گوتی، "کاریگەرترین و خێراترین رێگە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ترەمپ، لەسەر کار لابدرێـت، جێبەجێکردنی ماددەی ٢٥ی دەستوورە لەلایەن جێگری سەرۆک مایک پێنس. ئەگەر پێنس و کابینەکە رووبەڕووی ئەم رووداوە نەبنەوە ئەوە پێویستە کۆنگرێس کۆببێتەوە بۆ لەسەرکارلادانی ترەمپ".