Abdullah Abdulmanaf Shukur
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح پیرۆزبایی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن کرد.
بەرھەم ساڵح لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە زمانی ئینگلیزی پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی کاندیدی دیموکراتەکان جۆ بایدن-ی وەک سەرۆکی ئەمریکا کرد.
بەرھەم ساڵح نووسیوویەتی: "لە دڵەوە پیرۆزبایی لە سەرۆکی ھەڵبژێردراو جۆ بایدن دەکەم. ھاوبەشێکی متمانەپێکرا و ھاوڕێیەکی باشە لە رێگای بنیاتنانەوەی عێراقێکی باشتر".
بەرھەم ساڵح راشیگەیاندووە کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی پێکەوە کارکردن دەبین بەمەبەستی بەدیھێنانی ئامانجی ھاوبەش و بەھێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە گشت رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.