Aşkın Kıyağan,Rewa Mahmood Hasan
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2019
ڤیەننا - AA
سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پارتی گەلی نەمسا، سبستیان کورز وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەوانەی لە پەرلەمان دەنگیان دژبە حکوومەتەکەی دا گوتی: ''ئەمڕۆ پەرلەمان بڕیاری خۆی دا، بەڵام دوایین بڕیار گەل دەیدات''.
لە دەنگدانێکدا کە لە ئەنجوومەنی نیشتمانی بەڕێوەچوو متمانە لە حکوومەت سەندرایەوە و دواتر کورز کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی رێکخست.
کورز ئاماژەی بەوەدا کە دوای بڕیارەکەی پەرلەمان لەگەڵ سەرکۆمار ئالەکساندەر ڤاندەر بەلەن چاویان بەیەک دەکەوێت و ئامادەیی خۆیشی نیشان دا بۆ رادەستکردنی ئەرکەکەی خۆی بەبێ کێشە بەو کەسەی سەرکۆمار دیاری دەکات.
کورز ئاماژەی بەوەدا کە لە پێناو گۆڕانکاری لە نەمسادا خەباتی کردووە و رایگەیاند کە ئامانجی ئۆپۆزسیۆن تەنها کۆتاییهێنان بووە بە ئەرکەکەی، بەڵام بەپێچەوانەی رکابەرەکانیەوە ئەم خەباتی خۆی درێژە پێ دەدات و گوتی: ''ئەمڕۆ پەرلەمان بڕیاری دا، بەڵام دوایین بڕیار لە لایەن گەلەوە دەدرێت''.
دوێنێ لە دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی نەمسادا متمانە پێدانی سەرۆکوەزیران سبستیان کورز خرایە دەنگدانەوە و پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن کە زۆرینە پێکدەهێنن، دەنگیان دابوو بە لێسەندنەوەی متمانە لە حکوومەت.
سەرکۆماری نەمسا، ئالەکساندەر ڤاندەر بەلەن بانگەوازی کردبوو کە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە مانگی ئەیلوولدا ئەنجام بدرێت.