Zana Natık Kerem
24 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2018
غەززە ــ AA
لە ئاکامی گولـلەی سەربازانی ئیسرائیلی لەو ھاووڵاتییە فەڵەستینیانەی کە لە رێپیوانی گەڕانەوەى گەورە لە نێوان سنووری رۆژھەڵاتی غەززە و ئیسرائیل بەشدارییان کردووە، ٥٠ ھاووڵاتی فەڵەستینی بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینی لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەربازانی ئیسرائیل تەقەیان لەو ھاووڵاتییە فەڵەستینیانە کردووە کە لە رێپیوانی گەڕانەوەى گەورە لە نێوان سنووری رۆژھەڵاتی غەززە و ئیسرائیل بەشدارییان کردووە، بە ھۆیەوە ٥٠ ھاووڵاتی فەڵەستینی بریندار بوون.
ئەمڕۆ ھەینی بە مەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی رێپیوانی گەڕانەوەى گەورە ،ھاووڵاتیانی فەڵەستینی روویان لەو خیوتانە کرد کە بە درێژایی سنووری نێوان رۆژھەڵاتی غەززە و ئیسرائیل ھەڵدراون.
سوپای ئیسرائیل ئەو رێپیوانە کە بە ئاشتی بەڕێوەدەچێت سەرکەوت دەکات و بە ھۆیەوە تاکو ئێستا دەیان ھاووڵاتی فەڵەستینی کوژران و بریندار کراون.