Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
07 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2017
پاریس - AA
له فه‌ڕه‌نسا ده‌نگده‌ران چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار كه چارەنووسی وڵاته‌كه‌یان دیاری ده‌كات.
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی رێپێوان و وه‌زیری پێشووی ئابووریی له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالیست، ئیمانوێل ماكرۆن ته‌مه‌ن 39 ساڵ كه رووی سیاسییه‌وه خۆی به میانڕەو داده‌نێت و له رووی سیاسه‌تی ئابوورییه‌وه خۆی به لیبراڵ ده‌زانێت و، له رووی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه به چه‌پڕه‌و، به‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی ماوه‌ی ساڵێكه دایمه‌زراندووه سه‌ركه‌وتووبووه له‌وه‌ی بگاتە خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له‌و راپرسیانه‌ی له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كراون له ناو خه‌ڵكدا له نێوان دوو كاندیدهكهدا له پێشه‌وه‌یه.
به پێی راپرسیه‌كان ماكرۆن له‌سه‌دا 60ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت، سه‌رۆكی پێشووی پارتی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و راستڕه‌وی توندئاژۆ، مارین لۆ پێن ته‌مه‌ن 48 ساڵ له‌سه‌دا 40 ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنیت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه له‌باری نائاساییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نزیكه‌ی 50 هه‌زار پۆلیس و سه‌رباز بۆ پاراستنی ئاسایشی 67 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان راسپێردراوه.
كاتژمێر 8:00ی به‌یانی به‌كاتی ناوخۆی فەڕه‌نسا پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستیپێكرد و له شاره بچووكه‌كاندا تا كاتژمێر 7:00ی ئێواره و له شاره گه‌وره‌كاندا تا كاتژمێر 8:00 به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كرێت ئه‌نجامی راپرسیی سندووقه‌كان بڵاوبكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش دوای پڕۆسه‌ی ده‌نگدان سات به سات له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆیه‌وه ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا كاته‌كانی نیوه‌شه‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه یه‌كلایی ببێته‌وه.
بڕیاره ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانیش 10ی ئەم مانگە له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری فەڕه‌نساوه بڵاوبكرێته‌وه.