08 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)، فه‌یسبووك و گووگڵ مۆڵه‌ت به كارمه‌ندانی كۆمپانیاكانیان ده‌ده‌ن تا كۆتایی ساڵ له ماڵه‌كانیان كار بكه‌ن.
به پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای گووگڵ، سوندار پیجای، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ده‌توانن له ماڵه‌وه كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن، ده‌توانن تا كۆتایی ساڵ له ماڵه‌وه كار بكه‌ن.
پیجای باسی له‌وه كرد كه ئه‌وانیشی ناچارن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نووسینگه، به هۆی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانه‌وه كه بهرفراوانكراوه له مانگی ته‌مووزه‌وه ده‌ست به كار ده‌كه‌نه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یاندا.
فه‌یسبووك-ش بڵاویكرده‌وه ''ئه‌مڕۆ رامانگه‌یاند ئه‌وانه‌ی ده‌توانن تا كۆتایی ساڵ له دووره‌وه كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن، ده‌توانن وا بكه‌ن''.
هه‌روه‌ها فه‌یسبووك باسی له‌وه كرد كه هێشتا بڕیار نه‌دراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوا له كام كارمه‌ندانه ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نووسینگه.
فه‌یسبووك كه پێشتر رایگه‌یاندبوو له ٦ی ته‌مووزه‌وه نووسینگه‌كانی ده‌كاته‌وه، بڕی هه‌زار دۆلاری به‌و كارمه‌ندانه‌ی به‌خشیبوو كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ماڵه‌وه كارده‌كه‌ن و بۆ خه‌رجی منداڵه‌كانیان.
هاوكات گووگڵ بڵاویكردبووه‌وه كه تا ١ی حوزه‌یران كار به سیستمی كاركردن له ماڵه‌وه ده‌كات.