Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
واشنتۆن- AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا كه رایگه‌یاندبوو "دۆناڵد تره‌مپ-ی قایلكردووه سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا" رایگه‌یاند "سه‌رۆك زۆر روونه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له كورتترین ماوه‌دا هێزه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان".
گوته‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن له میانی به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆدا كه له هه‌ریه‌ك له BFMTV و مێدیاپارت بڵاوكرایه‌وه و رایگه‌یاند "سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سووریا ده‌كێشێته‌وه. ئێمه ئه‌مریكییه‌كانمان قایلكردووه به‌وه‌ی له سووریا بمێننه‌وه" بووه‌ته هۆی درووستبوونی مشت‌ومڕ له واشنتۆن.
سارا سانده‌رز له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ئامانجی ئه‌مریكا (له سووریا) گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. سه‌رۆك زۆر روونه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له كورتترین ماوه‌دا هێزه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی داعش له‌ناوبه‌رین و هه‌لومه‌رجی ئه‌وه بڕه‌خسێنین كه جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕێته‌وه".