Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
نیویۆرك - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی رایگەیاند "تا له سێ بابه‌تدا سه‌ركه‌وتن بەدەست نەهێنین سووریا به‌جێناهێڵین. سه‌ره‌تا رێگه به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ناده‌ین و به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه. پێویسته داعش به‌ته‌واوی بدۆڕێت و هه‌ژموونی ئێرانیش به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه نه‌بێت".
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی CBSی ئه‌مریكیدا، هالی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دایه‌وه.
نیکی هالی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌م دۆخه‌ی ئێستادا ئه‌مریكا راسته‌وخۆ دیدار له‌گه‌ڵ رژێمی سووریادا ئه‌نجام نادات و گوتی: "ئامانج ئه‌وه‌یه هێزه‌كانی ئه‌مریکا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، بەڵام تا له سێ بابه‌تدا سه‌ركه‌وتن بەدەست نەهێنین سووریا به‌جێناهێڵین. سه‌ره‌تا رێگه به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ناده‌ین و به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه. پێویسته داعش به‌ته‌واوی بدۆڕێت و هه‌ژموونی ئێرانیش به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه نه‌بێت".
له‌باره‌ی رووسیاوه نیکی هالی رایگه‌یاند، سزای نوێ ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر كۆمپانیا رووسییهكاندا كه هاوكاریی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
نیکی هالی گوتیشی: "سزای نوێ به‌ڕێوه‌یه بۆ سه‌ر رووسیا. رۆژی دووشه‌ممه، وه‌زیری گەنجینە سزاکان ئاشكراده‌كات. سزاكان راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه كه هاوكاریی ئه‌سه‌دیان كردووه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییه‌وه".
نیکی هالی له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی ''Fox News Sunday''، ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه رووسیا به پشتگیریكردنی حكوومه‌تی مادۆرۆ له ڤێنیزوێلا، رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رگه‌لێكی خراپ ههڵسوكهوتیكردووه و هیچ دۆستی باشی نه‌ماوه و ئه‌وانه زیان به رووسیا ده‌گه‌یه‌نن.