Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,???
17 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2019
ئیدلب – AA
له ئاكامی هێرشی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، ٩ سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
خانه‌ی چاودێری فڕۆكه‌وانی ئۆپۆزسیۆنی سووری رایگه‌یاند فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا كه پشتیوانی له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گونده‌كانی ئورهینبی، فاتیره، بساكلا و مهللاجه و شارۆچكه‌ی سهراكیب كه ده‌كه‌ونه سنووری ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب.
به‌رپرسانی به‌رگری شارستانی ئیدلب (كڵاو سپییه‌كان) ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی رووسیادا كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجام درا، نۆ سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ دیكه‌ش برینداربوون.
رژێمی ئه‌سه‌دیش هێرشی ئاسمانی وشكانی كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی كهفهرنهبیل، ناوچه‌كانی كهببینه و مهعاریزه كه ده‌كه‌ونه سنووری ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب.
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپه‌ردوو و رزگاركردنی برینداربووان.
- مانگی رابردوو ٧٥ هاووڵاتی سڤیل كوژراون
به‌پێی راپۆری به‌رگری شارستانی، له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات و رووسیا مانگی رابردوو له ئیدلب ئه‌نجامیان داون، ٧٥ هاووڵاتی سڤیل كوژراون له‌وانه‌ش ١٣یان منداڵ بوون.
له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ه‌وه له‌وه‌ته‌ی توركیا و رووسیا رێككه‌وتنیان واژۆكردووه تا ئێستا، له ئه‌نجامی هێرشی رژێم و رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب زیاد له هه‌زار و ٣٠٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.
له‌و شوێنانه‌ی هێرشه‌كانی تێدا چڕبووه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا كۆچیان كردووه بۆ نزیكی سنووری توركیا، ملیۆنێكی تێپه‌ڕاندووه.