Erbil Başay
23 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
به‌رلین - AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند، وڵاته پیشه‌سازییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كیی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وین و وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندووش قوربانین.
مێركڵ له میانی لووتكه‌ی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وادا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هۆكاری گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی مرۆڤه‌كانن و جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته گوێ بۆ ئامۆژگاریی زانایان بگیرێت و هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌نگاری گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی ببینه‌وه.
راوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنی كه‌شوهه‌وای پاریس كرد و گوتی: "وڵاته پیشه‌سازییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كیی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وین و وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندووش قوربانین".
له‌به‌رئه‌وه مێركڵ داوای كرد وڵاتانی پیشه‌سازی سوود له ته‌كنه‌لۆژیای نوێ وه‌ربگرن و پاره بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی ته‌رخان بكه‌ن.
- "بڕی یەک ملیار و نیو یۆرۆ پێشكه‌ش به سندووقی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ین"
مێركڵ جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا هه‌م له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی به‌رپرسیارێتیی بابه‌ته‌كه هه‌ڵده‌گرێت و رایگه‌یاند، ئه‌و دوو ملیار یۆرۆیه‌ی به‌گوێره‌ی ساڵی 2014 بۆ پاراستنی كه‌شوهه‌وا ته‌رخانیان كردووه، بۆ چوار ملیار یۆرۆ به‌رزده‌كه‌نه‌وه و بڕی یەک ملیار و نیو یۆرۆش پێشكه‌ش به سندووقی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ن.
راوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رێوشوێنیان له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانیدا گرتووه‌ته‌به‌ر و وه‌بیریهێنایه‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا پاكێجی پاراستنی كه‌شوهه‌وای راگه‌یاندووه.