Cemal Sargati
18 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2017
سلێمانى-AA
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌شواق جاف له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو باس له پرسەکانی دانیشتنەکانى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و بارودۆخى سیاسى عێراق و پرسى ریفراندۆم، هه‌روه‌ها شه‌ڕى دژبە داعش، ده‌كات".
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌شواق جاف گوتی: "له هه‌فته‌ى داهاتوودا دوو بابه‌تى گرنگ لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت كه ئه‌وانیش، دیاریکردنی وادەی لێپرسینه‌وه له شه‌ش وه‌زیرى عێراق كه ئەوانیش وه‌زیره‌كانی كشتوكاڵ، په‌روه‌رده، بازرگانى و چه‌ند وه‌زیرێكى تر. هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكى تر‌ى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بریتی ده‌بێت له ده‌نگدان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود پێدانى متمانه پێیان".
گوتیشى: "تاوه‌كو ئێستا دیار نییه كه ئایا متمانه‌یان لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه یاخود نا چونكه له ئێستادا فراكسیۆنه‌كان له گفتوگۆیه‌كى زۆردان بۆ ئه‌وه‌ى كار بكرێت به زۆرینه‌ى فراكسیۆنه‌كان چاره‌نووسى وه‌زیره‌كان و كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان دیارى بكرێت".
له‌باره‌ى بارودۆخى سیاسى ئێستاى عێراق ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتى: "له ئێستادا له نێوان لایه‌نه‌كان گفتوگۆیه‌كى زۆر هه‌یه بۆ دروستكردنى هاوپه‌یمانییه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق، هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌سازى ده‌كه‌ین بۆ ریفراندۆم و لایه‌نه‌كانى عێراقیش باش ده‌زانن كه له هه‌رێمى كوردستان له كۆتایى ئه‌مساڵدا ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وانیش وه‌ك لایه‌نه‌كانى عێراق به‌شێكى له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدان و به‌شێكى تری له‌گه‌ڵى نین".
ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد، له دانیشتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ وهفدى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى به سه‌رۆكایه‌تى سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم، ئه‌وان ترسى خۆیان نیشان دا ئێمه‌ش پێمان راگه‌یاندن كه هه‌ر ده‌بێت ریفراندۆم ئه‌نجامم بدرێت خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانیش قسه‌ى خۆى ده‌كات.
له‌باره‌ى شه‌ڕى داعشه‌وه، ئه‌شواق جاف گوتى: "راسته وه‌ك هێزى پێشمه‌رگه و هێزى سوپاى عێراق توانراوه زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش رزگار بكرێت، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان بیربچێت و بڵێن چیتر داعش نه‌ماوه، چونكه داعش شانه‌ى نوستووى زۆرى هه‌یه، هه‌روه‌ها داعش بیركردنه‌وه و فیكره، بۆیه پێویسته زۆر باش ئاگادارى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بین چونكه داعش بوونى ده‌مێنێت پێویسته به وردى له‌ناو ببرێت".