Mohammed Baqi Hussein
18 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2017
كه‌ركووك - AA
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، مه‌هدی ته‌قی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، "داعش كه له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا دووچاری شکست هاتووە و زیانی زۆری پێگه‌یشتووه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ له ناوچه‌كانی سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كه له ژێر كۆنترۆڵیدایه، دزه‌ی كردووه‌ته ناو شارۆچكه‌ی خورماتوو و له ئاکامی هێرشێكیاندا سێ كه‌س كه دوانیان پێشمه‌رگه‌ن و یه‌كێكیان حه‌شدی شه‌عبییه، گیانیان له‌ده‌ستداوه".
هاوکات قایمقامی خورماتوو، شه‌لال عه‌بدول رایگه‌یاند، "هێرشی چه‌كدارانی داعش كه له گونده‌كانی زه‌رگه و زینجیلیی سه‌ربه ناحیه‌ی ئامرلیی-یه‌وه ئه‌نجامیاندابوو، له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تێكشكێنرا. له ئاکامی پێكدادانی نێوان هه‌ردوولادا، ده‌یان چه‌كداری داعش كوژران و 34 كارمه‌ندی ئه‌منییش برینداربوون".