Mohamed Majed
02 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2024
ئیستانبوڵ ــ AA
لە باشووری لوبنان ڕووبەڕووبوونەوە و پیکدادان لەنێوان چەکدارانی حزبوڵڵا و ھێزێکی پیادەی ئیسرائیل ڕوویدا.
حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەداوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، چەکدارانیان بەرپەرچی ھێزێکی پیادەی ئیسرائیلیان داوەتەوە کە ھەوڵیداوە بچێتە ناو شارۆچکەی عەدیسە سەربە پارێزگای نەبتییە باشووری لوبنان.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کاتی بەرپەرچدانەوەکەدا، ڕووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی حزبوڵڵا و ھێزەکەی سوپای ئیسرائیل ڕوویداوە.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی پێکدادانەکەدا، زیانیان بە ھێزەکەی ئیسرائیل گەیاندووە، ھەروەھا ناچاری کردوون پاشەکشە بکات.
بۆ یەکەمجارە لە باشووری لوبنان ڕووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی حزبوڵڵا و ھێزی پیادەی ئیسرائیل ڕووبدات.
ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی ھێرشی وشکانی لە باشووری لوبنانی ڕاگەیاندبوو.