Sinan Doğan
27 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2022
بۆگۆتا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسدا لە مەکسیک، ١،٥ تۆن کۆکایین دەستی بەسەردا گیرا.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە راگەیاندنی مەکسیکدا بڵاوکراوەتەوە، بڕێکی زۆر کۆکایین لەناو دوو بارهەڵگردا دۆزراوەتەوە کە بەرەو ناوچەی تیپیتۆ دەگواسترایەوە.
سکرتێری ئاسایشی هاووڵاتییان، عومەر گارسیا هارفوج لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لەڕووی ئەو بڕە ماددە هۆشبەرەی دەستی بەسەردا گیراوە ئۆپەراسیۆنێکی مێژووییە کە تیایدا دەست بەسەر ١،٥ تۆن کۆکاییندا گیراوە.
هارفوج باسی لەوە کرد کە لە سایەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا گورزێکی گەورە بەر بازرگانانی ماددەی هۆشبەر کەوتووە و پۆلیس چوار کەسی بەتۆمەتی پەیوەندی هەبوون بە چەتەکان دەستگیرکردووە.
فەرمانڕەوای ویلایەتی مەکسیک، کلادویا شێینباوم ئاماژەی بەوە کرد کە لە سایەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، گورزێکی گەورەیان لە پێکهاتەی دارایی قاچاغچییانی ماددەی هۆشبەر داوە.
ئەو کۆکاینەی رەوانەی کۆلۆمبیا دەکرێت سەرەتا رەوانەی ویلایەتی ئۆاکساکا دەکرێت و پاشان دەنێردرێت بۆ بەندەری ئیسکۆندیدۆ و لەوێشەوە رەوانەی ئەمریکا دەکرێت.
ماددە هۆشبەرەکان لە مەکسیک لە رێگەی گواستنەوەی سەوزە، میوە و بەرهەمە جۆراوجۆرەکانەوە رەوانەی ئەمریکا دەکرێت.