Shamal Numan Bakır
25 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2018
مەکسیکۆ ستی - AA
بەرپرسانی مەکسیک دۆزینەوەی تەرمی ١٥ کەسیان لەناو بارهەڵگرێکدا لە ویلایەتی میچواکان رۆژئاوای وڵات، راگەیاند.
داواکاری گشتی میچواکان باسی لەوەکرد کە بارهەڵگرێکیان لەسەر رێگای ناوچەی ئاکۆیلا دۆزیوەتەوە.
داواکاری گشتی میچواکان لە بەیاننامەیەکیدا، ئاماژەی بەوەداوە کە سەرجەم قوربانیان بەر لە کوشتنیان ئەشکەنجەدراون و دواتر بە دەستڕێژی گولـلە کوژراون.
روونیشیکردووەتەوە کە یەکێک لە کوژراون سەر بە رێکخراوی "سوارچاکانی پەرستگا"یە.
رێکخراوی "سوارچاکانی پەرستگا" بە ترسناکترین باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددە هۆشبەرەکان لە مەکسیک پۆلینکراوە.
داواکاری گشتی میچواکان سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشاوە کە ژمارەیەک وشە کە بەپەلە لەسەر تەرمی کوژراوەکان نووسراوە بەڵگەن لەسەر ئەوەی قوربانییەکان سەر بە باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤن.