Davit Kachkachishvili
02 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2023
کیێڤ - AA
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا، ڤیتالی کلیچکۆ رایگەیاند لە ئاکامی هێرشی سوپای رووسیا، تەقینەوەیەک لە ناوچەی دیسنیان روویداوە.
ڤیتالی کلیچکۆ لە هەژماری خۆی لە تێلێگرام بڵاوی کردەوە کە لە ناوچەی دیسنیان تەقینەوەیەک روویداوە و رایگەیاند: ''لە ناوچەی دیسنیان-ی پایتەخت، کوڕێکی ١٩ ساڵان بە برینداری گواستراوەتەوە نەخۆشخانە''.
لەلایەکی دیکەوە لە راگەیەندراوێکدا کە لە کەناڵی فەرمی فەرمانگەی سەربازیی کیێڤ لە تێلێگرام بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای رووسیا هێرشی کردووەتە سەر کیێڤ و رایگەیاندووە: ''تا ئەم ساتە نزیکەی ١٠ ئامانجی ئاسمانیی لەسەر ئاسمانی پایتەخت پێکراون. زەنگی ئاگادارکردنەوە بەردەوامە''.
بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکانی ناوخۆیی، سوپای رووسیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی ئۆکراینا.