Hakan Çopur
28 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
مشتومڕی نه‌ژادپه‌رستیی له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و دیموكراته‌كاندا، له‌گه‌ڵ دواین گوته‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی نوێنه‌ری ره‌شپێستی دیموكراته‌كان، ئهلیجاهـ كومینگس هه‌ڵكشانی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی.
گوته‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی نوێنه‌ری ناوچه‌ی باڵتیمۆر كه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی زۆرترین رێژه‌ی ره‌شپێستی تیادایه و ئاستی تاوانه‌كان تێیدا به‌رزه، ده‌نگدانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
تره‌مپ كومینگسی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه نه‌یتوانیوه له‌باره‌ی دواكه‌وتوویی ناوچه‌ی باڵتیمۆری سه‌ربه ویلایه‌تی ماریلانده‌وه هیچ كارێك ئه‌نجامبدات كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات و دیموكراته‌كانیش ئه‌مه‌یان به نه‌ژادپه‌رستی ناوبرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترمپ گوتبووی: "چه‌نده مایه‌ی نیگه‌رانییه كه ئهلیجاهـ كومینگس كارێكی هێنده كه‌می بۆ گه‌لی باڵتیمۆر ئه‌نجامداوه. به‌پێی ئاماره‌كان، باڵتیمۆر له هه‌موو بواره‌كاندا له‌دواوه‌یه. كومینگس سوودی له هه‌موو شتێكی باڵتیمۆر بینیوه به‌ڵام هیچ كارێكی ئه‌نجامنه‌داوه، به‌ڵام ئیدی گه‌ل له‌وباره‌وه تا دێت رۆشنبیر ده‌بێت."
كومینگس وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه و گوتی،"به‌ڕێز سه‌رۆك، من هه‌موو رۆژێك ده‌ڕۆمه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆم له ناوچه‌كه‌ی خۆم. هه‌موو به‌یانییه‌ك هه‌ڵده‌ستم و ده‌چم له‌پێناو ناوچهكهمدا تێده‌كۆشم. ئه‌ركی یاسایی منه كه چاودێری بكه‌م حكوومه‌ت ئه‌ركی خۆی به‌جێده‌هێنێت یان نا. به‌ڵام شه‌ڕكردن له‌پێناو ناوچه‌ی هه‌لبژاردنی خۆم، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیی منه".