Mehmet Tosun
02 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، بەناو بەرپرسی ئاسایشی گشتیی سووریای ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، موزدەلیف تاشکن-ی لە قامیشلۆ لە باکووری سووریا لەچالاکی خست، کە پیلاندانەری پەلامارەکەی ٢٠٠٧ی داغڵجا بوو.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، میت بۆی دەرکەوت موزدەلیف تاشکن کە ناوە نهێنییەکەی "ئاسڵان چەلە/ئاسڵان سامورا"ە و لە ساڵی ١٩٨٨دا پەیوەنديی کردووە بە کادرانی گوندەواری ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە، لە عێراقەوە چووەتە سووریا.
میت لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی خاڵدا لەسەر ڕێگای قامیشلۆ-عامودا تاشکنی لەچالاکی خست.
تیرۆریست موزدەلیف تاشکن کە پیلاندانەری پەلامارەکەی ساڵی ٢٠٠٧ی سەر کەتیبەی کۆماندۆی سەربە سوپای تورکیایە بە چەکی قورس کە تیایدا ١٢ سەرباز شەھید بوون و ١٦ سەربازی دیکەش برینداربوون، لە عێراق و سووریا بە ناوی تیرۆریستانی پەکەکەوە لە چەندین کایەدا کردەی ئەنجام داوە.
تاشکن، کە لە ساڵی ٢٠١٠دا لەلایەن ڕێکخراوەکەوە ئەرکی پێدرا، بووە بەناو بەرپرسی ویلایەتی زاپ و، مەشقی چەکداریی و ئایدۆلۆجی بەو کادرانە دەکرد کە تازە دەچوونە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە، پێش دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیی تورکیا چووە سووریا و لە ناو هەیکەلی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەدا کردەی هەستیاری ئەنجامداوە.
دەرکەوتووە تیرۆریست تاشکن کە دوایین جار ئەرکی بەناو بەرپرسی ئاسایشی گشتیی سووریای ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بەڕێوەبردووە، نزیکەی ٣٥ ساڵە پیلاندانەری ژمارەیەکی زۆر کردەیە و خۆیشی بەشداری تێدا کردوون.