Mehmet Tosun
15 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (MİT) رایگەیاند، هەریەکە لە تیرۆریست عوسمان موتڵو کە رێکخەری پەلاماردانی سەر تورکیایە لە رێگای ئاراستەکردنی گوللە هاوەن، هەروەها تیرۆریست سۆنگول تارینجی-ی لە باکووری عێراق و سووریا لەچالاکی خستووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بەدەستهاتوون، تیرۆریست تارینجی کە ناوی نهێنیی "رۆزا"یە، لە ساڵی ٢٠١٠ لە چالاکییەکانی ناوشاردا ئەرکی جۆراوجۆری لەناو رێکخراوە تیرۆریستییەکە وەرگرتووە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٣ لە دیاربەکر پەیوەندی بە رێکخراوەکە کردووە و چووەتە شاخ.
تارینجی کە بەشداریی لە چالاکییەکانی دژ بە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکان لە سووریا کردووە، وەک بەرپرسی بەناو "ئەکادیمیاکانی ئەپۆڵۆ" چالاکی ئەنجامداوە و مەشقی چەکداری و ئایدیۆلۆجیی بە تیرۆریستانی ناوچەی گارا لە باکووری عێراق کردووە، خۆی و دوو پاسەوانەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی (MiT)دا لە چالاکی خران.
هەروەها ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە، عوسمان موتڵو کە ناوی نهێنیی "دڵخواز ئاگر"ە و رێکخەری پەلاماردانی سەر تورکیایە لە رێگای ئاراستەکردنی گوللە هاوەن و چەک و بۆمبی بۆ تیرۆریستان گواستووەتەوە، لە ناوچەی عامودەی باکووری سووریادا لەو کاتەی لەناو ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە تەقەمەنیدا بوو لەچالاکی خرا.