Sarmand Hameed
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
رامەڵڵا - AA
سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس رایگەیاند کە جددیە لە گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل لەڕێگەی دانوستان.
لە گوتەیدا کە لە میانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شازادە ویلیام پێشکەشی کرد، مەحمود عەباس رایگەیاند، تێدەکۆشێت بۆ دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین لەسەر بنەمای سنووری ساڵی ١٩٦٧ کە شان بەشانی ئیسرائیل بە ئاسایش و سەقامگیری بژین.
سەرۆکی فەڵەستین گوتی: "لە سەرەتاوە ئەمە هەڵوێستی ئێمەبووە و دەمانەوێت لەڕێگەی دانوستانەوە بگەین بەئاشتی".
مەحمود عەباس رووی قسەکانی کردە شازادە ویلیام و گوتی: "بەخێربێیت بۆ فەڵەستین، داوا دەکەین کە ئەمە دوایین سەردان نەبێت و هیوادارین لە کاتێکدا سەردانمان بکەیت کە گەلی فەڵەستینی گەیشتبێتە سەربەخۆیی خۆی".
سەرۆکی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو سەردانە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەلی فەڵەستین و بەریتانیا.
لای خۆیەوە شازادە ویلیام رایگەیاند، ئەوە یەکەم سەردانیەتی کە بۆ فەڵەستین ئەنجامی بدات و ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشحاڵە بە بینینی فەڵەستین و ئاشنابوونی بە کولتووری ئەو وڵاتە.
شازادە ویلیام سوپاسی سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباسی کردووە بۆ ئەو پێشوازییەی ..
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.