Zana Natık Kerem
08 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە ھەولێر پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالێنا بێیەربۆک کرد.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی پێشوازیی کردووە لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالێنا بێیەربۆک و کۆبوونەتەوە.
راشیگەیاندووە کە دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ھاوبەش ئەنجام دەدەن.
دوێنێ سێشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالێنا بێیەربۆک گەیشتە بەغدا و لە میانیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق کۆبوویەوە.