Eşref Musa,Burak Karacaoğlu
25 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2018
ئیدلب - AA
كاروانی سێیه‌می نه‌خۆش و برینداره‌كانی شارۆچكه‌كانی عه‌ربین، زه‌مه‌لكا و عه‌ین ته‌رمه سەر بە غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه ساڵانێكه له‌ژێر گه‌مارۆی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و هاودهستهكانیدایه، گه‌یشته شاری حه‌ما.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، كاروانی سێیه‌می نه‌خۆش و برینداره‌كانی شارۆچكه‌كانی عه‌ربین، زه‌مه‌لكا و عه‌ین ته‌رمه شه‌وی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێكه‌وتووه.
كاروانه‌كه كه له 17 پاس پێكهاتووه و 994 نه‌خۆش، بریندار و ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای هه‌ڵگرتووه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته شاری حه‌ما.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاروانه‌كه ره‌وانه‌ی شارۆچكه‌ی مه‌عەرەت نەعمان باشووری پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا بكرێت كه له‌ژێر كۆنترۆڵی گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی رژێم و ئۆپۆزسیۆندایه.
به‌م كاروانه‌وه تا ئێستا شه‌ش هه‌زار كه‌س له‌ناوچه‌كه گوازراونه‌ته‌وه.
به‌م جۆره شارۆچكه‌ی حه‌رستا سەر بە غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌ته‌واوی چۆڵكراوه و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له شارۆچكه‌كانی عه‌ربین، زه‌مه‌لكا و عه‌ین ته‌رمه‌وه به‌رده‌وامه.
به‌ڵام شارۆچكه‌ی دوما كه پێنج ساڵه له‌ژێر گه‌مارۆدایه و رژێم هه‌زاران كه‌سی تیادا كوشتووه، گه‌مارۆی له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گیراوه.
به پێی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی بهگرنتیكاریی رووسیا به‌ئه‌نجام گه‌یشتوون، چاوەڕوان ده‌كرێت هه‌شت هه‌زار كه‌س له شارۆچكه‌ی حەرستا بگوازرێنه‌وه كه خه‌ڵكی مەدەنی و ئه‌ندامی سه‌ربازیی ئۆپۆزسیۆنیشیان لەنێودایه.
هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و هاوده‌سته‌كانی، به پشتیوانیی ئاسمانیی رووسیا، 19ی شوبات هێرشه‌كانیان بۆ گرتنه‌وه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ستپێكرد. له‌و كاته‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم و رووسیا و هێزی وشكانیی رژێم و هاوده‌سته‌كانی، به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه كه نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌سی مەدەنی تیادا ده‌ژی.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی مەدەنی کوژراون و خه‌ڵكه‌كه ناچاربوون بۆ خۆپاراستن له هێرشه‌كان، خۆیان له ژێرزه‌مین و په‌ناگه‌كاندا بشارنه‌وه.
هه‌رچه‌نده 24ی شوبات ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ئاگربه‌ستی ده‌ركرد، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كرا و دواتر رووسیا له 27ی شوباتدا ئاگربه‌ستێکی راگه‌یاند كه رۆژانه له كاتژمێر 9:00ی سه‌رله‌به‌یانی تا 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی ناوخۆی سووریا كاری پێده‌كرا.
به‌ڵام هێزه‌كانی رژێم سه‌رباری ئه‌و ئاگربه‌ستانه له سێی ئاداره‌وه هێرشی زه‌مینیی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌ستپێكرده‌وه و به‌رده‌وام بوو له بۆردومانكردنی ناوچەکانی مەدەنینشین.
11 و 12ی ئادار هێزه‌كانی رژێم و هاوده‌سته‌كانی له غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و حەرستا پێشڕه‌وییان كرد و به گه‌مارۆدانی شارۆچكه‌كه، غوته‌ی رۆژهه‌ڵات-یان بۆ سێ پارچه دابه‌شكرد.
ماوه‌ی پێنج ساڵه 400 هه‌زار كه‌س له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و گه‌مارۆی رژێمدایه، ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.