Hakan Çopur,Michael Hernandez
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاند "ئێران ئیمپراتۆریه‌تێكی توند بنیات ده‌نێت. پێویسته ئێران رابگرین و راشیدهگرین".
بێنیامین ناتانیاهو كه له دیداره‌كه‌ی دوێنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی، به‌چڕی باسی ئێرانی كردووه، ئه‌مڕۆش له وتاره‌كه‌یدا له كۆنفرانسی ساڵانه‌ی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌مریكا و ئیسرائیل (AIPAC)، به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر په‌یامه‌كانی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگه‌یاند، حكوومه‌تی تاران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر گشت وڵاتانی ناوچه‌كه وگوتی: "ئێران ئیمپراتۆریه‌تێكی توند بنیات ده‌نێت. پێویسته ئێران رابگرین و راشیدهگرین".
بێنیامین ناتانیاهو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ئێرانی زیاتریش مه‌ترسیدار و شهڕهنگێزكردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، رۆژ به‌ڕۆژ ئێران كاریگه‌ریی زیاتر له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه دروست ده‌كات و له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌ك نیشانی‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه رووبه‌ڕووی ناتانیاهۆ كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكاش به‌وردی چاودێریی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته دۆناڵد تره‌مپ.