Lokman İlhan
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
بۆگۆتا - AA
به هۆی بارانی وه‌رزی له‌ناكاوه‌وه له كۆلۆمبیا، فڕۆكه‌یه‌كی بچووكی جۆری Cessna 172، به ناچاری له ئۆتۆبان نیشته‌وه.
فڕۆكه‌كه كه له شاری تونجای سه‌ر به ناوچه‌ی ئیداری بۆیاكای كۆلۆمبیاوه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی گوایماراڵی باكووری بۆگۆتای پایته‌خت ده‌فڕی، به هۆی بارانی وه‌رزی به‌خوڕه‌وه كه له‌ناكاو هه‌ڵیكردبوو، له‌سه‌ر رێگای ئۆتۆبان نیشته‌وه.
فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه، به بێ كێشه توانی فڕۆكه‌كه له دووری 74 کیلۆمەتر له بۆگۆتا بنیشێنێته‌وه و هیچ كام له سه‌رنشینانی زیانیان به‌رنه‌كه‌وت.