Fatma Esma Arslan
04 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2021
داکار- AA
١٠٤ لە نەیجەر بە هۆی تووشبوونیان بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە.
لە ٩ی ئابدا وڵاتی نەیجەر بڵاوبوونەوەی کۆلێرای راگەیاند و تا ئێستاش ١٠٤ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە لە نیامەی پایتەخت و شەش ناوچەی دیکە دوو هەزار و ٨٧٤ حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا تۆمار کراون.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە نۆی ئابەوە تا ئێستا ١٠٤ کەس بەهۆی کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە و زۆرینەشیان تەمەنیان لە نێوان ١٥-٣٧ ساڵدا بووە.
جێی ئاماژەیە ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی باران بارین لە مانگی حوزەیرانەوە تا مانگی ئەیلوول نەخۆشی کۆلێرا لە وڵاتی نەیجەر بڵاودەبێتەوە و ساڵی پاریش بەهۆی ئەم پەتایەوە ٤٧٥ کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.