Şerife Çetin,Mohammed Baqi Hussein
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
برۆكسل - AA
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 29 وڵاتی ئه‌مدامی ناتۆ، "رووسیا بانگهێشت ده‌كه‌ین به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمییه مه‌ودا ناوه‌نده‌كان (INF)بێت. ئیدی پارێزگاری كردن له‌م رێككه‌وتنه، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رووسیا".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ له برۆكسل، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمییه مه‌ودا ناوه‌نده‌كان (INF)ه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، كه رێككه‌وتنه‌كه ماوه‌ی 30 ساڵه رۆڵی گرنگی هه‌بووه له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ناتۆ و هاوپه‌یمانێتییه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، رووسیا به‌و سیستمه مووشه‌كییه نوێیه‌ی دروستیكردووه، رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی یۆرۆ-ئه‌تڵانتیك دروستكردووه.
له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی ناتۆدا هاتووه، "رووسیا بانگهێشت ده‌كه‌ین به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێككه‌وتنی هێزه ئه‌تۆمییه مه‌ودا ناوه‌نده‌كان (INF)بێت. ئیدی پارێزگاری كردن له‌م رێككه‌وتنه، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی رووسیا".