Esat Fırat,Ramal Abdullah Mahmood
02 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2019
قودس – AA
هێزه‌كانی ئیسرائیل ٥٨ فه‌ڵه‌ستینیان له كه‌ناری رۆژئاوا و قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو ده‌ستگیركرد.
میدیاكانی فه‌ڵه‌ستین بڵاویانکردەوە، شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له كه‌ناری رۆژئاوا و قودسی رۆژهه‌ڵات و به پاساوی "تێوه‌گلانیان له كرده‌ی تیرۆریستی" ٥٨ فه‌ڵه‌ستینیان ده‌ستگیركردووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه کە ده‌ستگیراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ره‌وانه‌ی بنكه‌كانی ده‌ستگیركردن كراون له‌و ناوچانه.
هێزه‌كانی ئیسرائیل زوو زوو هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان له كه‌ناری رۆژئاوا و قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو و به پاساوی جۆراوجۆر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ده‌ستگیركردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كه‌ناری رۆژئاوا و قودسی رۆژهه‌ڵات له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه وه‌ك شتێكی ئاسایی لێهاتووه و دوای ده‌ستگیردنیان كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودان به‌شێكیان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ له بنكه‌كانی ده‌ستگیركردن ده‌هێڵدرێنه‌وه.
به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین پێنج هه‌زار و ٧٠٠ فه‌ڵه‌ستینی له زیندانه‌كانی ئیسرائیلدان كه نزیكه‌ی ٥٠٠یان ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئیدارین و ٢٣٠یشیان منداڵن.