Mustafa Deveci
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2021
قودس – AA
له ئاكامی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشان له شاری جه‌نین باکووری كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو، هێزه‌كانی ئیسرائیل شه‌ش فه‌ڵه‌ستینییان بریندار كرد و سێ كه‌سی دیكه‌یشیان ده‌ستگیر كرد.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی فه‌ڵه‌ستین بڵاوی كرده‌وه كه پۆلیسه مه‌ده‌نییه‌كانی ئیسرائیل كه به "موستاریبین" ناسراون به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر دوو گه‌ڕه‌ك له شاری جه‌نین.
پێكدادان له‌نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئه‌و سه‌ربازه ئیسرائیلییانه رووی داوه كه دواتر هاتوونه‌ته ناوچه‌كه.
له میانی بهریهككهوتنهكهدا، شه‌ش فه‌ڵه‌ستینی به گولـله بریندار كراون، سێ له برینداره‌كان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه و سێ برینداره‌كه‌ی دیكه‌یش به‌رده‌وامن له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
له هه‌واڵه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی سێ فه‌ڵه‌ستینیش كه ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ستگیركراون.
لای خۆیشیه‌وه پۆلیسی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی پێنج كه‌س كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت "هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستییان داوه" هێزه‌كانی ئیسرائیل چوونه‌ته شاری جه‌نین.