Sarp Özer
15 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2023
برۆکسل - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی، سێبێستیان لێکۆرنو کۆبووەوە.
یاشار گولەر کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لە برۆکسل-ە، لە بارەگای ناتۆ بەردەوامە لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی.
لەو چوارچێوەیەدا گولەر لەگەڵ سێبێستیان لێکۆرنو کۆبووەوە.
له میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا سەبارەت بە بەرگریی و ئاسایشی دووقۆڵی و ناوچەیی و پرسەکانی ناتۆ بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و لێکۆرنو پیرۆزبایی لە گولەر کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.