Tayfun Salcı
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2019
له‌نده‌ن - AA
پێشنیازه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی پێشوه‌خت له ١٥ی تشرینی یه‌كه‌مدا له په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كرا.
له‌و ده‌نگدانه‌دا كه دوێنێ له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا ئه‌نجامدرا، پێشنیازه‌كه‌ی بۆریس جۆنسۆن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی پێشوه‌خت له ١٥ی تشرینی یه‌كه‌مدا، توانی ٢٨٩ ده‌نگی "به‌ڵێ" له به‌رامبه‌ر ٦٥ ده‌نگی "نه‌خێر"دا به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام پێویستی به دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌بوو كه ٦٥٠ ئه‌ندامی هه‌یه و نه‌یتوانی به‌ده‌ستی بهێنێت.
پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن پشتیوانی‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌وه به‌ستبوویه‌وه كه رێگریی له برێكسیتی بێ رێككه‌وتن ده‌كات.
- نیگه‌رانیی برێكسیتی بێ رێككه‌وتن
ئۆپۆزسیۆنی به‌ریتانیا نیگه‌رانه له‌وه‌ی بۆریس جۆنسۆن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا دیفاكتۆیه‌ك بخوڵقێنێت و وڵات به‌بێ رێككه‌وتن له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیابكاته‌وه. له‌نێو پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆندا باس له به‌روارێك له مانگی تشرینی دووه‌مدا بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختی گریمانه‌كراو، ده‌كرا.
له‌و ده‌نگدانه‌ی كه ئێواره‌ی دوێنێ له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا ئه‌نجامدرا، ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی كه رێگریی له برێكسیتی بێ رێككه‌وتن ده‌كات و ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شیكردبوو، به ٣٢٧ ده‌نگ به‌رامبه‌ر ٢٩٩ ده‌نگ، په‌سه‌ند كرابوو. دوای ئه‌وه‌ش پرۆژه یاساكه به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری، ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی لۆرده‌كان كرابوو.
له پرۆژه یاساكه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر بێت و حكوومه‌تی به‌ریتانیا تا ١٩ی تشرینی یه‌كه‌م نه‌توانێت رێككه‌وتنێكی برێكسیت له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا ئه‌نجام بدات یان ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مان بۆ برێكسیتی بە رێككه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ئه‌وا ناچار ده‌بێت داوای سێ مانگ دواخستن له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ برێكسیت بكات.
هه‌ر به‌پێی پرۆژه یاساكه، ئه‌گه‌ر بێت و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێشنیازی واده‌یه‌كی جیاواز بكات، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ندكردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌مه له ده‌ست حكوومه‌تی به‌ریتانیادا نابێت به‌ڵكو له ده‌ست په‌رله‌ماندا ده‌بێت.
بۆریس جۆنسۆن به مه‌به‌ستی رێگرییكردن له ده‌ستوه‌ردانی په‌رله‌مانتاران له پرۆسه‌ی برێكسیت، هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاری دابوو له نێوان نۆی ئهیلوول تا ١٤ تشرینی یه‌كه‌مدا، په‌رله‌مان پشوو وه‌ربگرێت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵه‌كانیان خێراتركردووە و به پشتیوانیی ٢١ په‌رله‌مانتاری سه‌ربه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، پێرێ ده‌سه‌ڵاتی دیارییكردنی رۆژه‌ڤی دانیشتنی په‌رله‌مان له حكوومه‌ت سهندبوویهوه.
هه‌ر دوێنێ پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و پرۆژه یاسایه‌یان پێشكه‌ش بە په‌رله‌مان كردبوو كه رێگریی له برێكسیتی بێ رێككه‌وتن ده‌كات.
له‌دوای ئه‌وه‌ش كه ئه‌مڕۆ پرۆژه یاساكه به‌خێرایی خرایه رۆژه‌ڤی ئه‌نجوومه‌نی لۆردهكانهوه و په‌سه‌ندكرا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی پرۆژه یاساكه ببێت به یاسا.
- پرۆسه‌ی برێكسیت
بۆریس جۆنسۆن زوو زوو رژدیی خۆی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به رێككه‌وتن یان بەبێ رێككه‌وتن رۆژی ٣١ی تشرینی یه‌كه‌م، به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیاده‌كاته‌وه.
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی برێكسیت كه سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، تێرێزا مای له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا ئه‌نجامیدابوو، سێ جار له په‌رله‌مان ره‌تكرابوویه‌وه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه تێرێزا مای بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دا، بۆریس جۆنسۆن به ده‌نگی نزیكه‌ی ١٥٠ هه‌زار ئه‌ندامی پارتی پارێزگاران، بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران هه‌ڵبژێردرابوو.
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به یاسایه‌ك رێگریی له برێكسیتی بێ رێككه‌وتن كردبوو كه بڕیاربوو رۆژی ٢٩ی ئادار، به‌ڕێوه‌بچێت. دوای ئه‌وه‌ش حكوومه‌ت به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان برێكسیتی بۆ ٣١ی تشرینی یه‌كه‌م دواخستبوو.
به‌ریتانیا له ریفراندۆمه‌كه‌ی ٢٠١٦دا، به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٢ به‌رامبه‌ر به‌ڕێژه‌ی ٤٨ له‌سه‌دا، بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دابوو.