Dildar Baykan
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بووه، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "هه‌ست ده‌كه‌م زۆر باشم".
تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی پێشووتر رایگه‌یاند كه تووشی كۆرۆنا بووه، یه‌كه‌م په‌یامی ڤیدیۆیی له‌مباره‌یه‌وه له تویته‌ر بڵاو كرده‌وه.
تره‌مپ كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی به‌ر له چوونه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی واڵته‌ر رێد له كۆشكی سپی تۆمار كردووه، سوپاسی ئه‌وانه‌ی كرد كه هیوای چاك بوونه‌وه‌یان بۆ خواستووه و هاوكارییان كردووه و گوتی: "ده‌چمه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی واڵته‌ر رێد. هه‌ست ده‌كه‌م زۆر باشم. به‌ڵام دڵنیا نیم له‌وه‌ی شته‌كان باش ده‌ڕۆن به‌ڕێوه".
تره‌مپ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه مێلانیای هاوسه‌ریشی كه تووشی كۆرۆنا بووه ره‌وشی ته‌ندروستی باشه، گوتی: "سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م. پشتیوانی ئێوه له‌بیر ناكه‌م".