Abdullah Shukur
02 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2016
مۆسكۆ
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ و ھاوتا ئەمریكییەكەی جۆن كیری ئەو ھەنگاوانەیان تاوتوێ كرد كە بۆ بەردەوامی ئاگربەستی سووریا پێویستە بھاوژرێن.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە نووسراوێك رایگەیاند كە لەسەر داوای ئەمریكا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان لاڤرۆڤ و كیری لەبارەی قەیرانی سووریا ئەنجامدراوە.
راشگەیەنرا كە لە گفتوگۆیەكەی ھەردوو وەزیرەكە، بەردەوامیدان بە ئاگربەست لە سووریا، گەیاندنی ھاوكاری مرۆیی بۆ لێقەوماوان لە سووریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ كراوە.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ھەردوو وەزیرەكە ھاوڕا بوون لەسەر چارەسەركردنی قەیرانی سووریا بە بەشداری گشت لایەنەكان لە ژێر چەتری نەتەوە یەكگرتووەكان.
ھەروەھا لاڤرۆڤ و كیری باسیان لە قەیرانی ئۆكرانیا و جێبەجێ كردنی رێككەوتننامەی مینسك كردووە.