Muhammet Ali Kemal
25 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2017
قودس- AA
سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەو سەربازانەیدا دەست پێ کرد کە لە شارۆچکەی تەقوع سەربە شاری بەیتلەحم کەناری خۆرئاوا، گەنجێکی فەڵەستینییان کوشت، دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان دوای ئەوە هات کە ئەو دیمەنانە لەلایەن کامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە، تۆمارکران.
بەپێی هەواڵێکی تایمز ئۆف ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە دەستی بەلێکۆڵینەوەکان کرد دوای ئەوەی دیمەنی کوشتنی گەنجێکی فەڵەستینی تەمەن 17 ساڵ بەناوی قوسەی ئەلعەموور، بڵاوبوویەوە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە لێکۆڵینەوەکەی سوپای ئیسرائیلدا بانگەشەی ئەوە کراوە، گەنجە فەڵەستینییە کوژراوەکە، مامەڵەی ''نەگونجاو و هاندەرانە''ی لەبەرامبەر سەربازە ئیسرائیلییەکاندا ئەنجامداوە.
رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو لە شارۆچکەی تەقوعی سەربە شاری بەیتلەحم لە کەناری خۆرئاوا گرژیی و ئاڵۆزیی کەوتە نێوان گەنجە فەڵەستینییەکان و سەربازانی سوپای ئیسرائیلییەوە، لەو کاتەشدا کامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنەکان تۆماردەکات و ساتی کوشتنی قوسەی ئەلعەمووریش یەکێکە لەو دیمەنانە، دوای ئەوەش کە دیمەنەکە لە میدیای جیهانییدا بڵاوبوویەوە، کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.