Sangar Hamad Azeez
24 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2017
کۆبوونهوهی لایەنەکانی سووریا تایبەت بەچارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەو وڵاتە له شاری ئاستانای پایتهختی کازاخستان که بەسەرپەرشتی تورکیا و رووسیا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بهڕێوهدهچن بەخوێندنەوەی راگەیەنراوێکی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەکان لەلایەن وەزیری دەرەوەی کازاخستان، کایرات عەبدرەحمانۆڤ کۆتایی بەکۆبوونەوەکان هات.
لە راگەیەنراوەکەدا، کایرات عەبدرەحمانۆڤ ئاماژەی بەوەکرد کە لایەنەکان جەخت لەسەر یەکپارچەیی، یەکریزی و سەرەوەری خاکی سووریا دەکەنەوە.
وەزیری دەرەوەی کازاخستان، کایرات عەبدرەحمانۆڤ تیشکی خستە سەرئەوەی کە ئەو قەیرانەی کە ئێستا لە سووریا هەیە تەنها لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٢٥٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەکگرتووەکان بەڕێگەی سیاسی چارەسەر دەبێت و گوتی: "بەئەمانجی بەهێزکردنی ئاگربەست، بەرگرتن لە پێشێڵکارییەکان، کەمکردنەوەی توندوتیژی و سەقامگیری لە ناوچەکە، پێویستە بڕیاری ٢١٦٥ی ساڵی ٢٠١٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ بکرێت تاوەکو بەر لە قەیرانی مرۆیی ناوچەکە بگیرێت هەروەها هاووڵاتییانی سووریا بتوانن بەئازادی بسوڕێنەوە و پارێزراو بن".
کایرات عەبدڕەحمانۆڤ ئەوەی خستە روو کە لایەنەکان ئەوەیان پشتڕاستکردووتەوە کە پێداگیرن لە جیاکاریکردن لەنێوان گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەرەی نوسرە و بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی ئەم دوو رێکخراوە، بەپێویستیشی زانی بەپەلە هەوڵەکانیان چڕبکرێنەوە بۆ دووبارە کاراکردنەوەی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی قۆناغی دانوستانەکان.
وەزیری دەرەوەی کازاخستان ئاماژەی بەوەشدا کە لایەنەکان ویستوویانە ئۆپۆزسیۆنی چەکداریش لەگەڵ رژێمی ئەسەد و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە رێککەوتی ٨ی شوباتی ٢٠١٧ لە کۆبوونە پێشبینیکراوەکانی جنێڤدا بەشداری بکەن.
ناوبراو داواشی کرد بەپەلە هەنگاوی پێویست بنرێت بۆ رێککەوتن لەسەر بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ بەڕێوەچوونی قۆناغی سیاسی سووریا.