Hemın Othman Mohammed
24 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2016
فه‌رمانده‌ی هێزەکانی رووسیا له سووریا جه‌نه‌راڵ ئالێكسانده‌ر دڤۆرنیكۆڤ رایگه‌یاند: "هێزه تایبه‌ته‌كانی رووسیا 'سپیتسناز' له سووریا‌ن".
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی Rossiyskaya، دڤۆرنیكۆڤ ده‌ڵێت "ناتوانم چالاكی یه‌كه‌كانی سه‌ربه هێزه تایبه‌ته‌كانی رووسیا له سووریا بشارمه‌وه. ئه‌م یه‌كانه ئامانجه‌كانی فڕۆكه رووسیه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، فڕۆكه‌كان ئاراسته‌ی ئامانجەکانیان لە ناوچه دووره‌كان ده‌كات و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیكه به‌ڕێوه ده‌بات".
دڤۆرنیكۆڤ، باسی له‌وه‌ش كردووه كه هێزه تایبه‌ته‌كانی رووسیا، دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانیان پێكراوه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له سووریا جێگیركراون، له هه‌مان كاتیش‌دا له رووسیاوه پشتیوانی پێویست بۆ سوپاكه‌ی له سووریا ده‌سته‌به‌ر كراوه.
هه‌روه‌ها دڤۆرنیكۆڤ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پسپۆڕانی سه‌ربازیی رووسیا، له هه‌موو ئاسته‌كاندا هاوكاری هاوتا سووریهكانیان كردووه له رووی تاكتیك، ته‌كنیك و پلانی جه‌نگه‌وه.
دڤۆرنیكۆڤ زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی سه‌رباز و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و ژماره‌یه به‌سه بۆ كۆنترۆڵ كردنی دۆخی سووریا.