Ömer Tuğrul Çam
26 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2022
برۆكسل-AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوای كرد توندوتیژیی به مه‌به‌ستی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان دژی مه‌رگی مه‌هسا ئه‌مینی له ئێران رابگیرێت كه به تۆمه‌تی پابه‌ندنه‌بوون به یاساكانی باڵاپۆشی ده‌ستگیركرابوو و دواتر گیانی له‌ده‌ستدا، و رێگه بدرێت دانیشتوان ده‌ستیان به ئینته‌رنێت بگات.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێڵ، كه به‌ناوی یه‌كێتییه‌وه لێدوانی دا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له خۆپیشاندانه‌كان له راده‌به‌ده‌ره و كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
جۆزێپ بۆرێڵ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پچڕاندنی ئینته‌رنێت و سه‌كۆكانی نامه‌گۆڕینه‌وه به مانای پێشێلكردنی ئازادی راده‌ربڕین دێت و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه پێیان وایه به‌كارهێنانی توندوتیژیی دژی خۆپیشانده‌ران مایه‌ی قبوڵكردن نییه و ناكرێت ره‌وایه‌تی پێ بدرێت.
بۆرێل رایگه‌یاند: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئێران به‌زووترین كات سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژییه‌وه رابگرێت و ده‌سته‌به‌ری ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئینته‌رنێت و ئاڵوگۆڕی ئازادانه‌ی زانیاریی بكات. هاوكات چاوه‌ڕوانین ئێران ژماره‌ی كوژراوان و ده‌ستگیركراوان ئاشكرا بكات، ئه‌و خۆپیشانده‌رانه ئازاد بكات كه توندوتیژیی به‌كارناهێنن و مامه‌ڵه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا بكات".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش به‌پێویستی زانی لێكۆڵینه‌وه له مه‌رگی مه‌هسا ئه‌مینی بكرێت و داوایكرد لێپرسینه‌وه له‌گڵ به‌رپرسیارانی كه‌یسه‌كه بكرێت.
جۆزێپ بۆرێل رایگه‌یاند: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئایندهی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رجه‌م بژارده‌كانی به‌رده‌ستی سه‌باره‌ت به كوشتنی مه‌هسا ئه‌مینی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران بۆ خۆپیشاندانه‌كان".
رۆژی ١٣ی ئهیلوول له تاران، پۆلیسی ره‌وشت مه‌هسا ئه‌مینی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵیان ده‌ستگیركرد به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پابه‌ندی یاساكانی باڵاپۆشی نه‌بووه، مه‌هسا دوای ده‌ستگیركردنی باری ته‌ندروستی تێكچوو، و بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه و رۆژی ١٦ی ئهیلوول گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا لێكهوتهوه.
دوای ناشتنی ته‌رمی مه‌هسا ئه‌مینی له زێدی خۆی له سه‌قز، خۆپیشاندان له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌ستیپێكرد و به زۆر شاری وڵاته‌كه‌دا بڵاوبوویه‌وه.