Ekip,Rewa Mahmut Hasan
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
خەرتوم - AA
بازرگان مەمدوح چکماز کە بە ''قاسەی پارەکان''ی فەتۆ ناسراوە لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە سوودانەوە هێنرا بۆ تورکیا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، تیمێکی تایبەتی میت، شوێنی چکمازیان دەستنیشان کردووە و دواتر بە هاوبەشی لەگەڵ هەواڵگری نیشتیمانی سوودان و دەزگای ئاسایش، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام داوە و لەنێو ماڵيکەی خۆیدا دەستگیر کراوە.
ئەو تیمە تایبەتەی میت ناوبراویان لە سوودانەوە هێناوەتەوە تورکیا.
چکماز لە شاری چۆروم خاوەنی بەنزینخانە و کارگەی خشتە و بە قاسی پارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی ناوی دەرکردووە.
ناوبراو دوای راسپاردەی سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن بۆ هەڵاتنی، ئەمیش لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا تورکیا بەجێدەهێڵێت بەرەو سوودان.
چکماز بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو بە تۆمەتی بەرپرسیاریەتی رێکخراوی تیرۆریستی چەکداریی.
چکماز لە شاری چۆروم سەرانەی بۆ رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی ناسراو بە فەتۆ کۆکردۆتەوە لە سەرمایەدارانی ناوچەکە و بە ملیۆنەها دۆلاری رەوانەی ئەو رێکخراوی تیرۆریستیە کردووە لە رێگەی سوودانەوە.