Hemn Baban
28 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2018
هه‌ولێر - AA
تا ئه‌م كاته ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌یان كه‌س له‌به‌رده‌م بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان ریزیان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتژمێر 8ه‌وه پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، له‌م پڕۆسه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كه دوو رۆژ پێش ده‌نگدانی گشتی ده‌بێت له‌ماوه‌ی 10 كاتژمێردا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌نگی خۆیان به‌و كاندید و لایه‌نانه ده‌ده‌ن كه خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له كۆی 3 ملیۆن و ٨٥ ھەزار و ٤٥٦ دەنگدەر له‌هه‌رێمی كوردستان، 170 هه‌زار و 468 كه‌سیان ئه‌مڕۆ له ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن.
بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان 773 كاندید خۆیان هه‌ڵبژاردووه كه له چوارچێوه‌ی 29 قه‌واره و لیستدان و له‌و ژماره‌یه‌ش 241یان ئافره‌ن.
بۆ ئەم مەبەستە بە گشتی هەزار و 260 بنکەی دەنگدان دەستنیشان کراوە کە 5 هەزار 941 وێستگە لە خۆ دەگرێ.
په‌رله‌مانی كوردستان كه له 111 كورسی پێكدێت، 11 كورسیی بۆ پێكهاته‌كان و به‌پێی سیسته‌می كۆتا دیاریكراوه به‌شێوه‌یه‌ك پێنج كورسی بۆ كریستیان و پێنج كورسی بۆ توركمان و كورسییه‌كیش بۆ ئه‌رمه‌ن دیاریكراوه و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه گره‌و له‌سه‌ر 100 كورسییه گشتییه‌كه ده‌كه‌ن.
بڕیاره ده‌نگدانی تایبه‌ت كه له‌یه‌ك كاتدا ده‌ستی پێكرد تا كاتژمێر 6ی ئێواره بخایه‌نێت.