Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
23 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بهرلهوهی له فڕۆكهخانهی ئهتاتوركی ئیستانبوڵهوه بهرهو سعوودیه بهڕێبكهوێت له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند "ئێمە بە راستی نازانین کە ناخۆشی لە نێوان براکانمان لە کەنداو هەبێت، بەهەر هۆکارێک، زۆر نیگەرانین لە رووداوەکانی ئەم دواییە. ئەمڕۆ لە هەموو رۆژێک زیاتر وەک موسوڵمانان پێویستیمان بە یەکترە، دەبێت ریزەکانمان رێکخەین."
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بهم جۆره درێژهی به قسهكانی دا:
"ئازارەکانی سووریا، عێراق، لیبیا، فەڵەستین دیارن. بە داخەوە هەر رۆژە و کێشەیەک زیاد دەکات، بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە، دەبینن کە چی لە مزگەوتی ئەقسا روودەدات، ئەو رووداوە بێپەروایانەی چەند رۆژێکە سەریانهەڵداوە، بە قوڵی جیهانی ئیسلامی بێزار کردووە. حەرەمی شەریفی قودس تەنها موڵکی فەڵەستینیەکان نییە، بەڵکو شەرەفی یەک ملیار ٧٠٠ ملیۆن موسوڵمانە، شوێنی پیرۆزیانە. ناکرێت جیهانی ئیسلامی بێدەنگبێت بەرامبەر کێشەکانی حەرەمی شەریف. ئەمە لە کاتێکدا وەک وڵاتی تورکیا کاردانەوەی خۆمان نواندووە".
- "توركیا له پێناو دهستهبهركردنهوهی ئاشتیدا بهردهوام دهبێت له كاركردن"
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ههرگیز پێشێلكردنی مافی موسوڵمان نابێت بكرێته بههانه بۆ پێشێلكردنی مافی كهسانی دیكه له لایهن موسوڵمانهوه. پێویسته كاردانهوهكان له چوارچێوهی یاسا و پێوانهكراوبێت. ههرگیز له شارستانییهتی ئێمهدا نهبووه و نییه رێگری له ئازادیی پهرستشی شوێنكهوتووی ئایینهكانی دیكه بكرێت. ههوڵی چڕ دهدهین بۆ چارهسهری ئهم گرژییه و گێڕانهوهی ئارامی بۆ دهورووبهری مزگهوتی ئهقسا".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بانگهوازی له ئیسرائیل كرد به شێوازێك مامهڵه بكات بگونجێت لهگهڵ بهها مرۆڤایهتییهكاندا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "وەک سەرۆکی ئەم خولەی لووتکەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لێرەوە جارێکی دیکە بانگهێشتی ئیدارەی ئیسرائیل دەکەم، بە جۆرێک هەڵسوکەوت بکات کە بگونجێت لەگەڵ بەها مرۆیی و یاساییەکان. جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەمەوە کە پێویستە هەنگاوی جددی بنرێت بۆ تەشەنە نەسەندنی زیاتری بارگرژییەکان لە ناوچەکە. تورکیا ئێستاش هاوشێوەی جاران هەوڵدەدات بۆ هێنانەدی ئاشتی لە ناوچەکە، بەردەوامیش دەبێت لە پشتیوانیکردنی کۆششی خوشک و برا فەڵەستینییەکانمان لە پێناو هێنانەدی ماف و دادپەروەری و ئازادییەکانیان".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا باسی له پرسی رادهستكردنهوهی ئهندامانی فهتۆ كرد له لایهن وڵاتانهوه و گوتی: "ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی فەتۆ کە رۆڵیان هەبووە لە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز بەسەر دەوڵەتی کۆماری تورکیادا، ئێستا لە ئەڵمانیا ئازادانە دەسوڕێنەوە. ناوی ئەو کەسانەیان پێدراوە. سەرباری هەبوونی رێککەوتننامە لە نێومان بۆ رادەستکردنەوەی تاوانباران بە یەکتر، ئەوانە رادەستی ئێمە ناکرێنەوە. ئێوە بەردەوام بە گوتنی دوو کەس لەوێیە، یەکێک دەستبەسەرە یەکێکی دیکەیشیان ئێستا دەستگیرکراوە، سەرباری ئەو پڕۆسەیە دێن بەوانە تورکیا تەنگەتاو دەکەن. شتی وا نابێت. یاسا پێویستی بە چی بێت تورکیا بەوە کار دەکات. بەڵام ئەگەر ئەڵمانیا بەو سیاسەتەی گرتوویەتیەبەر پەیوەندیدار بێت بە هەڵبژاردنی تشرینی یەکەم بۆ زیادکردنی دەنگەکان پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، ئەوە بابەتیکی جیاوازە لەمە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بهم جۆره درێژهی به بابهتهكه دا و هۆشداریی دایه بهرپرسانی ئهڵمانیا و گوتی: "بەردەوام بە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێم، تورکیا ئەندامی ناتۆیە و لە دانوستاندایە بۆ وەرگرتنی لە یەکێتیی ئەورووپادا، هەر بۆیە ئەو دوو ستراتیجییە تازە نین. لە کۆنەوە ماوەتەوە. نابێت هیچ هەنگاوێک بنرێت بە ئاراستەی تێکدانی ئەو پەیوەندیانە. ئەگەر ئێوە ئەو تیرۆریستانەی لە تورکیا هەڵاتوون لەخۆتان گرتن، ئەوا ببورن تێروانینی ئێمە بەرامبەر ئێوە هێندە باش نابێت".