Eşref Musa,Mehmet Burak Karacaoğlu
10 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2020
ئیدلب-AA
به‌گوته‌ی خاڵی چاودێری فڕۆكه‌وانی سه‌ربه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له كاتێكی دره‌نگی شه‌وی رابردوودا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له رۆژئاوای ئیدلب.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌شی له به‌رگریی شارستانی ناسراو به (كڵاو سپییه‌كان) وه‌رگیراوه، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه نۆ هاووڵاتی مه‌ده‌نی له گوندێكی سه‌ربه ئیدلب كوژراون، له‌ئێستاشدا تیمه‌كان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و رزگاركردنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاتر بێت.
دوێنێش له ئاكامی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا 17 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پارێزگای ئیدلب له ساڵی 2015ه‌وه به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه و به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتوه‌ته چوار ملیۆن كه‌س و رژێمی ئه‌سه‌د زۆرترین هه‌وڵ بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌دات.
ئه‌م هێرش و په‌لامارانه له كاتێكدان به‌پێی رێككه‌وتنی ساڵی 2017ی ئاستانا له‌نێوان توركیا، رووسیا و ئێران بڕیاردرا چوار ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له سووریا دروستبكرێن كه پارێزگای ئیدلب و به‌شێك له پارێزگاكانی لازقییه، حه‌له‌ب و حه‌ما یه‌كێك بوون له‌و چوار ناوچه‌یه.
به‌ڵام ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی پابه‌ندنه‌بوون به رێككه‌وتنه‌كه‌وه و به‌رده‌وامبوون له هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌و چوار ناوچه‌یه به‌م هۆیه‌شه‌وه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ناچار به كۆچكردن بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا بوون.
له 17ی ئه‌یلوولی 2018ه‌وه كه رێككه‌وتنی سۆچی ئه‌نجامدراوه تا ئێستا به‌هۆی په‌لاماره‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه بۆسه‌ر ئیدلب هه‌زار و 800 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.
له سه‌ره‌تای 2019ه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی ملیۆنێك و 767 هه‌زار سووری بۆ ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری توركی كۆچیان كردووه.