ھەولێر
دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە ١ی ئادار رەوتی ناڕەزاییەکانی خەڵک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی چالاکیەکانی خستەڕوو.
ئەندامی رەوتەکە شوان سابیر لە کونگرە رۆژنامەنووسییهكهدا گوتی: "دوای ئەوەی بەنیازی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی بووین لە دژی بەتەمەنترین پەرلەمانتاری کوردستان لەبەرامبەر ئەوەی نەتوانراوە کۆبوونەوەی تایبەت ئەنجام بدا بە سەر کاروباری پەرلەمان و بەزووترین کات داوای پێکھێنانی کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن. بۆیە لە ٢٦ی شوبات سکاڵای یاساییمان دژی بەتەمەنترین پەرلەمانتار تۆمارکرد لەدادگای کارگێڕی لەسەر ئەوەی رێز لە ئیرادەی دەنگی ھاوڵاتییانی کوردستان نەگیراوە."